هەواڵ

-

یەکێتیی پۆستی پارێزگاری ھەڵەبجە یەکلادەکاتەوە

3/15/2018 6:32:23 PM 113 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان پۆستی پارێزگاری ھەڵەبجە کە لەپشکی خۆیەتی یەکلادەکاتەوەو جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی ٩ی شارەزوری یەکێتیش ڕایدەگەیەنێت، "چاوەڕوانی فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەکەین".

 

ئەحمەد قەدەفەری جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی ٩ی شارەزوری یەکێتیی ڕاگەیاند، "ئێمە وەک مەڵبەندی ھەڵەبجە دوو کاندیمان ھەیە بۆ پۆستی پارێزگار ئەوانیش (ئازاد تۆفیق و سەعید سەید قادر)".

سەبارەت بەیەکلاکردنەوەی ناوی یەکێک لەو کاندیدانەش، قەدەفەری وتی:"ناوی ھەردوو کاندیدەکانمان ناردوە بۆ سەرکردایەتی یەکێتیی و ئەوانیش ناوەکانییان بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم ڕەوانەکردوە".

ئەوەشی ئاشکراکرد، "چاوەڕوانی فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانین بۆ دیاریکردنی یەکێک لەو کاندیدانە بۆ پۆستی پارێزگاری ھەڵەبجە".

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure