هەواڵ

-

هه‌رێمی كوردستان.. بۆ ساتێك جموجوڵی ئۆتۆمبێل راده‌گيرێت

3/16/2018 6:05:50 PM 44 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

بۆ ساڵیادی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ سه‌عات 11.35 ده‌قیقه‌، بۆ ساتێك جموجوڵی ئۆتۆمبێل له‌ لایه‌ن كارمه‌ندانی هاتوچۆوه‌ راده‌گیرێت.

هه‌موو ساڵێك له‌ رۆژی 16-3 و له‌ سه‌عات 11.35 ده‌قیقه‌ وه‌ك یادكردنه‌وه‌ی ساتی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك له‌سه‌رجه‌م پارێزگا و قه‌زاو ناحیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جموجوڵی ئۆتۆمبێل راده‌گیرێت و بۆ ئه‌مڕۆش كارمه‌ندانی هاتوچۆ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ئه‌و ئه‌ركه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و بۆ ماوه‌یه‌ك جموجوڵی ئۆتۆمبێل راده‌گرن.

 


PUKmedia : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure