هەواڵ

-

وادەی ناردنی پارەكەی بەغدا بۆ هەرێم ئاشكرا دەكرێت

4/7/2018 7:29:11 PM 36 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

حكومەتی عیراق بەردەوامدەبێت لەناردنی پارە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، پەلەمانتارێكی پارتیش لەئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت: دەبێت لەڕۆژی 18ی مانگەوە پارەكە رەوانەی هەرێم بكرێت، دەشڵێت: ئەگەر عیراق بەهەر هۆكارێك ئەو پارەیە رەوانە نەكات، لەڕووی یاساییەوە هیچ پابەندبوونێكی ناكەوێتەسەر.

 

د.تارق گەردی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاند: بەپێی زانیارییەكان، لەڕۆژی 18ی مانگەوە دەست بەدابەشكردنی موچەی فەرمانبەرو دامودەزگاكانی حكومەتی عیراق دەكرێت.
وتیشی: "دەبێت لەو بەروارەدا بڕی ئەو 317 ملیارەی عیراق خەرجی دەكات بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەدەستمان بگات و هەرواش دەبێت، ئەگەر كێشەیەكی هونەری نەیەتە پێشەوە".
ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی لێدوانەكانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق و وتەبێژی نوسنگەكەی بێت، ئەو بڕە پارەیە مانگانە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە دەكرێت، هەرێمیش لەگەڵ داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆیی، موچەی فەرمانبەران دابین دەكات.
پەرلەمانتارەكەی پارتی ئاشكراشیكرد، بڕیاری ناردنی موچەی فەرمانبەران تاكلایەنە لەلایەن عەبادییەوە دراوەو نەبۆتە رێككەوتن و مۆر نەكراوە، بۆیە بەهەر هۆكارێك ئەگەر حكومەتی عیراق ئەو پارەیە رەوانە نەكات، لەڕووی یاساییەوە هیچ پابەندبوونێكی ناكەوێتەسەر، تەنیا پابەندبوونی جێبەجێكردنی بودجەی دەكەوێتەسەر، بۆئەوەی پشكی هەرێم رەوانە بكات.
وتیشی: "بەپێی یاسای بودجە، بڕی ئەو پارەیە بەر هەرێمی كوردستان دەكەوێت لەو 317 ملیار دینارە زیاترە، بۆیە عەبادی خۆی دزیوەتەوەو رێككەوتنی نەكردووە".

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure