هەواڵ

-

وادەی خشتەی نوێی موچە ئاشكرا دەكرێت.. خانەنشینانیش دیاریكرا

4/11/2018 6:00:58 PM 89 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەیەكی دیكەی موچەی تەواوی وەزارەت و سەرۆكایەتییەكان بڵاودەكاتەوە و وادەی دابەشكردنی موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازیی ئاشكرادەكات.

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی داراییەوە دراون رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 15ی 4ی 2018، وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەیەكی دیكەی موچەی وەزارەتە مەدەنییەكان بڵاودەكاتەوە كە بریتین لە وەزارەتەكانی (کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری، ئەوقاف و كاروباری ئایینی، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرۆكایەتی حكومەت، سەرۆكایەتی هەرێم).
لە زانیارییەكاندا هاتووە:((هەر لەگەڵ ئەو خشتە نوێیەدا، موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازیش دابەش دەكرێت)).
ئەوەش روونكراوەتەوە: هەرچەندە ئامادەكارییەكان بۆئەوەكراوە كە خشتەكە لەرۆژی یەكشەممەدا بڵاوبكرێتەوە، بەڵام ئەگەر رێكارەكان زووتر بەكۆتا بێن، ئەوە خشتەكە زووتر یان لە رۆژی شەممە 14ی 4دا بڵاودەكرێتەوە.
لەبارەی موچەی هەردوو وەزارەتی پێشمەرگەو ناوخۆ، زانیارییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، تا ئەو دوو وەزارەتە خشتەیەكی تایبەت لەبارەی رێژەی پاشەكەوتكردنی موچەخۆرەكانیان ئامادە نەكەن، وەزارەتی دارایی ناتوانێت لە خشتە نوێیەكەی هەفتەی داهاتوودا ناوی ئەو دوو وەزارەتە بڵاوبكاتەوە.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure