هەواڵ

-

هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێم ڕوو لە زیادبونە

4/13/2018 7:05:39 PM 5 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

بەشی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری سلێمانی رایدەگەیەنێت،بەراورد بە ساڵانی رابردوو، لەمساڵدا  هاتنی گەشتیاران ڕوو لە زیادبوونە.

لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كەوتووە، بەشی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی  گشتی گەشت و گوزاری سلێمانی ئامارەكانی هاتنی گەشتیاری بۆ هەرێم بڵاوكردووەتەوە،بەپێی ئامارەكەش، بەراورد بەساڵی پار لەمساڵدا ڕوولەزیاد بونە.

 هەر بەپێی ئامارەكە،لە ساڵی رابردوودا هاتنی گەشتیار لە 15تا25 ی شوبات بریتی بووە 53110 گەشتیار بەڵام لەمساڵداو لە هەمانكاتدا هاتنی 55080 گەشتیار زیادیكردووە.

هەر لە ئامارەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە زۆرینەی ئەو گەشتیارانەی سەردانی هەرێمیانكردووە بریتین لە گەشتیارانی ناوەڕاست و باشوری عیراق بە پلەی یەكەم، هاوكات گەشتیارانی ئێرانی بە پلەی دووەم دێن.

 هەر بەپێی هەمان ئامار رێژی رۆشتنی هاونیشتیمانیانی كوردستان بۆ وڵاتی ئێران وەك گەشتیار لەو ماوەیەدا بریتیی بووە لە 7485 گەشتیار.

هەروەك وردەكاری ئاماری هاتنی گەشتیاران بەم جۆرەیە:

فڕۆكەخانە: 4706 گەشتیار

بازگەی عەربەت: 12961

بازگەی كەڵەوانان: 2412

بازگەی تاسڵوجە: 21833

باشماخ: 13168

كۆی گشتی هاتنی گەشتیاران: 55080 گەشتیار

PUKmedia  : M9sharazoor

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure