هەواڵ

-

به‌غدا له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ بۆ هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت

5/4/2018 5:47:09 PM 10 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ به‌غدا ئاشكرای ده‌كات، سه‌رۆك وه‌زیرانی داھاتووی عیراق به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر رێكاری ئێستای تایبه‌ت به‌ ناردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی ھه‌رێم له‌ به‌غداوه‌.

عه‌بدولقادر محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی رایگه‌یاندوه‌، ئه‌گه‌ر عه‌بادی ببێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌وا ناردنی 317 ملیار دیناره‌كه‌ بۆ موچه‌خۆرانی ھه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت.

وتیشی، ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش تریش ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێت ھه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌ویش له‌ به‌ر دوو ھۆ، یه‌كه‌م له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی تازه‌ ده‌چێت ئه‌و پۆسته‌ و پێگه‌ی خۆی به‌ھێز نه‌كردوه‌ و پێویستی به‌ پشتیوانی كورده‌، ھۆكاری دووه‌میش ئه‌وه‌یه‌ لایه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رازی نابن به‌وه‌ی جارێكی تر پرسی موچه‌ له‌ نێوان ھه‌رێمی كوردستان و عیراق سه‌رھه‌ڵبداته‌وه‌.

عه‌بدولقادر محه‌مه‌د راشیگه‌یاند، له‌ دوای ھه‌ڵبژاردن، ده‌كرێت لێكتێگه‌یشتنی نوێ له‌ نێوان ھه‌رێم و به‌غدا بێته‌ ئاراوه‌، دیاره‌ ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ پرسی موچه‌ و بودجه‌ش ده‌گرێته‌وه‌.

M9sharazoor : Kurdsat News

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure