هەواڵ

-

هەرێم نەوتەكەی رادەستی عیراق دەكاتەوە

5/7/2018 6:25:55 PM 45 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

دادگای فیدراڵی عیراق، وادەی بڕیاردران لەسەر سكاڵاكەی وەزارەتی نەوت لەدژی سامانە سروشتییەكان، بۆ دوای هەڵبژاردن دوادەخات، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش رایدەگەیەنێت: بڕیاری دادگا لەبەرژەوەندی هەرێم نابێت و دەبێت نەوتەكەی رادەستی حكومەتی عیراق بكات.

 

لەسەر داوای حكومەتی هەرێم، دادگای فیدراڵی، سكاڵای وەزیری نەوتی عیراقی لەسەر ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكان و راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم و رادەستكردنی بەحكومەتی بەغدا، بۆ رۆژی 3ی 6ی 2018 دواخست.
شیرین رەزا ئەندامی لیژنەی مافەكانی مرۆڤ لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاند: بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبەرژەوەندی هەرێم نابێت، بەڵكو لەبەرژەوەندی وەزیری نەوت دەبێت.
وتیشی: "لەبەرئەوەی هەرێمی كوردستان بەشێكە لەعیراق، دەبوایە فرۆشتنی نەوتی بەڕەزامەندی حكومەتی عیراق بوایە، نەك لەلایەن ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكانەوە بەشێوەیەكی سەربەخۆ بڕیاری لێبدرایە".
ئاماژەی بەوەشكرد، لەدواین دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، یاسای كۆمپانیا نەوتییەكان پەسەندكرا، بەپێی ئەم یاسایە هیچ هەرێم و پارێزگایەكی عیراق، بەهەرێمی كوردستانیشەوە بۆی نییە سەربەخۆییانە گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیاكان بكات بۆ فرۆشتنی نەوت، بۆیە دەبێت نەوتی هەرێم هەمووی لەڕێگە سۆمۆوە بفرۆشرێت.
لەلایەن خۆشییەوە، تاڤگە ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاند: بەپێی دەستوور، هەرێم مافی ئەوەی هەیە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی ئیدارەی هاوبەشی نەوت بكات لەكێڵگەكانی هەرێمی كوردستان.
وتیشی: ئیدارەی هاوبەش لەگرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا تاوەكو بەرهەمهێنان و هەناردەكردن دەگرێتەوە.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure