هەواڵ

-

داوای لیستی موچه‌ی سێ مانگ ده‌كرێت .. دارایی و بایۆمه‌تری روونكردنه‌وه‌ ده‌ده‌ن

5/8/2018 6:28:48 PM 21 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

دارایی و بایۆمه‌تری روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر داواكردنی لیستی موچه‌ی سێ مانگی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌ده‌ن، ئه‌ندامێكی ژووری عه‌مه‌لیاتی بایۆمه‌تری سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: ئێمه‌ داوای لیستی موچه‌مان كردووه‌و هه‌ندێك له‌فه‌رمانگه‌كانیش لیستی موچه‌ی مانگی (3)یان گه‌ڕاندۆته‌وه‌و ئه‌گه‌ر مانگی چواریش ئاماده‌ بكه‌ن، لێیان وه‌رده‌گیرێت.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌كاتی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 2، له‌گه‌نجینه‌كان به‌هه‌ندێك له‌فه‌رمانگه‌كان وتراوه‌ لیستی موچه‌ی مانگه‌كانی (3 و 4 و 5)ی ئه‌مساڵ ئاماده‌ بكه‌ن.

حه‌سه‌ن ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی یه‌ك له‌سلێمانی راگه‌یاند: تائێستا هیچ شتێكمان له‌باره‌ی موچه‌ی مانگه‌كانی (3 و 4 و 5)ه‌وه‌ پێنه‌وتراوه‌و وه‌كو گه‌نجینه‌ی یه‌كیش داوای ئاماده‌كردنی ئه‌و لیستانه‌مان نه‌كردوه‌.

وتیشی:" مانگانه‌ له‌فه‌رمانگه‌كانه‌وه‌ لیستی موچه‌ ره‌وانه‌ی بایۆمه‌تری ده‌كرێت، به‌ڵام ئێمه‌ وه‌كو گه‌نجینه‌ پشت به‌وردبینی خۆمان ده‌به‌ستین، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن بایۆمه‌تریشه‌وه‌ هه‌رشتێكمان پێبوترێت نیشانه‌ی ده‌خه‌ینه‌سه‌ر".

له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌، یادگار جه‌بار، ئه‌ندامی ژووری عه‌مه‌لیاتی بایۆمه‌تری له‌پارێزگای سلێمانی راگه‌یاند: ئێمه‌ هه‌موو مانگێك داوای لیستی موچه‌مان له‌فه‌رمانگه‌كان كردووه‌و له‌ئێستادا هه‌ندێك فه‌رمانگه‌ لیستی موچه‌ی مانگی سێی گه‌ڕاندۆته‌وه‌.

وتیشی: "داوای لیستی موچه‌ی مانگی چوارمان نه‌كردووه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك لیسته‌كه‌ی ئاماده‌ بێت و بیهێنێت، لێی وه‌رده‌گیرێت، چونكه‌ ئێمه‌ ته‌نیا چێكی لیسته‌كان ده‌كه‌ین و ئاماده‌ی ده‌كه‌ین، په‌یوه‌ندی به‌دابه‌شكردنی موچه‌وه‌ نییه‌".

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure