هەواڵ

-

وادەی دابەشكردنی موچەی وەزارەتی ناوخۆ ئاشكرادەكرێت

5/11/2018 6:24:27 PM 90 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

وادەی دابەشكردنی موچەی وەزارەتی ناوخۆ ئاشكرادەكرێت
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم وادەی دابەشكردنی موچەی هێزەكانی ناوخۆ ئاشكرادەكات و ڕاشیدەگەیەنێت، "سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی دوی وەزارەتی ناوخۆ دەكرێت"، ئەوەش ئاشكرادەكرێت، "بەشێك لەو كارمەندانەی شایستەی بەرزكردنەوەی پلەبون لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ڕەزامەندی لەسەر بەرزكردنەوەی پلەكانیان دراوە".

 

لیوا بەختیار تاهیر ڕاوێژكاری سەربازی لەوەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ڕاگەیاند، "ڕۆژی شەممە پرۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت، چاوەڕواندەكرێت لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو موچەی وەزارەتی ناوخۆ دابەشبكرێت".
وتیشی:"چاوەڕواندەكرێت ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردنەكە موچەی ناوخۆ دابەشبكرێت، بەڵام پێموایە دابەشكردنی موچەی ناوخۆ دەكەوێتە سەرەتای هەفتەوە، موچەی هەردوو وەزارەتی ناوخۆو پێشمەرگە دابەشدەكرێت ئەوەش بەگوێرەی دوایین وتەی وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم".
بەرپرسەكەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم باسی لەوەشكرد، "بەشێك لەو ئەفسەرانەی  شایستەی بەرزكردنەوەی پلەبون لەهەفتەی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر بەرزكردنەوەی پلەكەیان دراوە".
ڕونیشیكردەوە، "تا پلەی عەمید بەرزكردنەوەی پلە بۆ ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆ ئەنجامدراوە، لەگەڵ بەرزكردنەوەی پلەكەشیاندا ڕاستەوخۆ شایستەی دارایی ئەو پلە بەرزكردنەوەیە بۆ كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ ئەژماردەكرێت".

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure