هەواڵ

-

ئه‌وقاف: پێنجشه‌ممه‌ ره‌مه‌زانه‌

5/15/2018 6:13:08 PM 7 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی وه‌كو یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز دیاریكرد.

له‌وباره‌یه‌وه‌ حاجی نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند: به‌هۆی نه‌بینینی مانگ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی بینینی مانگی وه‌زاره‌تمانه‌وه‌، بڕیاردرا كه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 17-5-2018 یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز بێت.

وتیشی: وه‌كو وه‌زاره‌ت پیرۆزبایی هاتنی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان له‌ سه‌رجه‌م موسوڵمانانی عیراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌م مانگه‌ ببێته‌ مایه‌ی خێرو خۆشی بۆ گه‌لی كوردو ته‌بایی زیاتری نێوان لایه‌نه‌كان.


PUKmedia  تایبه‌ت

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure