هەواڵ

-

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ساڵیادی یه‌كێتی مامۆستایان پیرۆزده‌كات

5/15/2018 6:18:16 PM 7 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

ئه‌مڕۆ 15-5-2018 یادی 56ـه‌مین ساڵیادی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانه‌، به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایینامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

ئه‌مڕۆ (56) ساڵ به‌سه‌ر دروستبوونی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان تێده‌په‌ڕێت، رێكخراوێكی پیشه‌یی كه‌ رۆڵێكی گه‌وره‌ی له‌ یه‌كخستنی ده‌نگی مامۆستایان و كاری مه‌ده‌نی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه‌.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێز له‌ڕۆڵ و خه‌باتی ئه‌م رێكخراوه‌یه‌و ئه‌و ئه‌ركه‌ نیشتمانی و په‌روه‌رده‌ییه‌ ده‌گرێت كه‌ له‌سه‌ر شانیه‌تی و زه‌روره‌تی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌و به‌تایبه‌ت كه‌رتی په‌روه‌رده‌ به‌گرنگ هه‌ژمار ده‌كات.

مامۆستایان وه‌ك توێژی دڵسۆزو خه‌مخۆری كوردستان، نابێت فه‌رامۆش بكرێن و پێویسته‌ له‌ڕووی بارودۆخ و بژێوی ژیانیانه‌وه‌‌ ئاوڕی جددیان لێبدرێته‌وه‌، بۆیه‌ش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ كردووه‌و هه‌میشه‌ خۆی به‌ پشتگیرو پاڵپشتی مامۆستایان زانیوه‌، لێره‌شه‌وه‌ رۆڵی یه‌كێتی مامۆستایان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ پیشه‌یی‌ و په‌روه‌رده‌ییانه‌ له‌خه‌می ئه‌م توێژه‌ گه‌وره‌یه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ بن و له‌ پێشخستنی په‌روه‌رده‌و دیموكراتیزه‌كردنی دامه‌زراوه‌كان و ده‌سه‌ڵات هه‌رده‌م پێشه‌نگ و له‌سه‌ر خه‌ت بن.

دووباره‌ یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی مامۆستایان پیرۆز بێت

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

PUKmedia : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure