هەواڵ

-

خوێندكارانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ناوی پارێزگاكه‌یانه‌وه‌ تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن

5/27/2018 5:10:20 PM 31 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

بۆ یه‌كه‌مجار خوێندكارانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ناوی پارێزگاكه‌یانه‌وه‌ به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ 27-5-2018 تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله‌ ناكۆتاییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكردو له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش بۆ یه‌كه‌مجار خوێندكاران له‌سه‌ر ده‌فته‌ری تاقیكردنه‌وه‌كانیان به‌ناوی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ تاقیكردنه‌وه‌كانیان ئه‌نجامدا.

له‌ سنووری په‌روه‌رده‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید 52 هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی و وێژه‌یی و پیشه‌ی هه‌یه‌ و 2 هه‌زار و 270 خوێندكار تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها 430 سه‌رپه‌رشتیارو به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌رو چاودێر سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

 

PUKmedia : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure