هەواڵ

-

بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی خانووەكانی هەڵەبجە تاپۆ دەكرێن

6/3/2018 7:07:03 PM 42 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

پارێزگای هەڵەبجە ئامادەكاری بۆ جێبەجێكردنی بڕیارێكی قوباد تاڵەبانی دەكات، سەبارەت بەتاپۆكردنی خانووە بێ تاپۆكان، پارێزگاری شارەكەش رایدەگەیەنێت، ئەم بڕیارە سەرجەم هاوڵاتیان دەگرێتەوە.

لەوبارەیەشەوە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا عەلی عوسمان پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند: لە كۆبونەوەیەكدا لیژنەیەكمان بۆ تاپۆكردنی خانووە بێ تاپۆكان پێكهێناوە لەسەرجەم یەكە ئیدارییەكانی پارێزگاكانی هەڵەبجە، لەوپێناوەی سەرجەم هاوڵاتیانی شارەكە سودمەندبن لەبڕیارەكە، چونكە ماوەی ٨٠ ساڵە كێشەی تاپۆی خانوەكان هەیە.

وتیشی، لیژنەكانمان راسپاردووە كە لەرۆژی 2-7-2018 وە دەست بەكارەكانیان بكەن، كە لەسەر ئاستی یەكە ئیدارییەكان پێكمان هێناون ‌و هاوڵاتیانیش دەتوانن سەردانیان بكەن‌ و شارەوانی هەر سنوورێك لیژنەی تایبەتمەندی تێدا دیاریكراوە.

هەر لە كۆنگرەكەدا بەرێوەبەری تاپۆی هەڵەبجە رایگەیاند، لەرێگەی نوسراو بۆ شارەوانی سنوورەكەی خۆیانەوە دەست دەكەن بەرێكارەكان ‌و دوای وردبینی‌ و پێدانی رسوماتەكان سورەت قەیدیان پێدەدرێت.

M9sharazoor : گەلی كوردستان

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure