هەواڵ

-

موچەی پلە تایبەتەكان و دەرماڵەكان دوادەخرێت..هۆشداریدەدرێت

6/8/2018 7:25:59 PM 29 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

هەوڵێك بۆ دواخستنی پەسەندكردنی چەند بڕگەیەكی ناو پڕۆژەیاسای چاكسازی خانەنشینی و دەرماڵەو موچەو بەخشینەكان بۆ خولی داهاتوی پەرلەمان ئاشكرادەكرێت و سەرۆكی فراكسیۆنێكیش لەپەرلەمان وردەكاریی ئەو هەوڵە ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، "لەترسی لەدەستدانی دەنگ، كێشە بۆ پەسەندكردنی بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی نایاسایی هەیە".

 

ماجد بازرگان سەرۆكی فراكسیۆنی هەولێری توركمانی لەپەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند، "هەردوو فراكسیۆنی پارتی و یەكێتیی ویستیان هەیە كە پەسەندكردنی چەند بڕگەیەكی ناو پڕۆژەیاسای چاكسازی خانەنشینی و دەرماڵەو موچەو بەخشینەكان بۆ خولی داهاتوی پەرلەمان دوابخەن".
سەرۆكی ئەو فراكسیۆنە ئەو بڕگانەش ئاشكرادەكات كە پەسەندكردنی بۆ خولی داهاتوی پەرلەمان دوادەخرێت، وتی:"ئەگەر ڕێكەوتن لەگەڵ حكومەت و فراكسیۆنەكان نەكرێت، پێدەچێت بڕگەی دەرماڵەو موچەی خانەنشینی پلە تایبەتەكان بۆ خولی داهاتوو هەڵبگیرێت".
وتیشی:"لەبنەڕەتدا ناكرێت چەند بڕگەیەك لەناو پڕۆژەیاساكە جیابكرێتەوەو پەسەندكردنەكەی بۆ خولی داهاتوو دوابخرێت، چونكە تەواوی بڕگەكان لەپڕۆژەیاسایەكی یەكانگیر كۆكردۆتەوەو دەبێت بەیەك پاكێچ پەسەندبكرێت یان ڕەتبكرێتەوە".
بەوتەی ماجد بازرگان، بەهۆی هەستیاری بڕگەی خانەنشینیە نایاساییەكان كە (99%)یان سەر بەپارتی و یەكێتین، كێشە بۆ پەسەندكردنی هەیە، چونكە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نزیكەو ئەو دوو حزبە مەترسی لەدەستدانی دەنگیان هەیە.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure