هەواڵ

-

وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی موچەی ڕاگەیاند.. پێش چەژن دابەشدەکرێت

6/11/2018 5:37:14 PM 42 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

وەزارەتی دارایی و كاروباری حكومەتی هەرێم خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی موچەی راگەیاندو تا رۆژی پێنجشەممە، موچەی هەردوو وەزارەتی پێشمەرگەو ناوخۆو هێزە ئەمنییەكان و خانەنشینی پێشمەرگەو مەدەنی دابەشدەكرێت.

 

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی وەزارەتی دارایی، كە وێنەیەكی نێردراوە، رۆژانی سێشەمەو چوار شەممەو پێنجشەممە، موچەی وەزارەتەكانی پێشمەرگەو ناوخۆو هێزە ئەمنییەكان و خانەنشینی پێشمەرگەو مەدەنی دابەشدەكرێت.
خشتەكەش بەم جۆرەیە:
سێشەممە 12ی 6ی 2018
1- دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان
2- هێزەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە
چوارشەممە 13ی 6ی 2018
1- وەزارەتی ناوخۆ
2-دەزگای ئاسایش
3-پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن
4-خانەنشینی پێشمەرگە
پێنجشەممە 14ی 6ی 2018
1- خانەنشینی شارستانی
2- هێزەكانی پۆلیسی پاراستنی دام و دەزگا نەوتییەكان

 

 M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure