هەواڵ

-

تۆماری ناوی دەنگدەران نوێ دەکرێتەوە

6/12/2018 7:16:06 PM 24 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی ھەرێم گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی.

کاروان جەلال بەڕێوەبەری گشتی داتاکان لە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێم  راگەیاند: کۆمسیۆنی ھەرێم تۆمارێکی نوێی دەنگدەرانی دروست کردوە بۆ پاککردنەوەو و نەھێشتنی کەموکوڕییەکان کە پێشتر لە تۆمارەکەدا ھەبوە.

وتیشی، بۆ دروستکردنی ئەو تۆمارە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی ھەماھەنگیان ھەبوە، چونکە داتاکانی وەزارەتی بازرگانی رۆژانە نوێ دەکرێتەوە، بۆ ئەو کەسانەی فۆرمی نوێی خۆراکیان بۆ دروست دەکرێت یاخود ئەو خێزانانەی لە دەرەوە دەگەڕێنەوە. 

بەڕێوەبەری گشتی داتاکان لەکۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی وتیشی، لەئێستادا بەشێکی زۆری تۆماری دەنگدەران تەواو بووە بڕیارە سەرەتای مانگی داھاتوو ، لە بنکەکانی دەنگدان جارێکی تر ئامادە بکرێتەوە بەزیادکردنی ناو یاخود لابردنی ناوی ئەو کەسانەی لە ژیان نەماون.
M9sharazoor : Kurdsat News

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure