هەواڵ

-

هۆشداری به‌ لایه‌نه‌ دۆڕاوه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌درێت

6/12/2018 7:20:50 PM 49 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

هاوپه‌یمانی سائیرون به‌ سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در، هۆشداری به‌ لایه‌نه‌ دۆڕاوه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌دات له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێك كه‌ ببێته‌ هۆی تێكچوونی دۆخی سیاسیی عیراق، سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش دووباره‌ ئه‌ژماربكرێنه‌وه‌، لایه‌نه‌ دۆڕاوه‌كان پێی رازی نابن.

نه‌بیل عوبه‌یدی، سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانی سائیرون به‌ سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" لایه‌نه‌ دۆڕاوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 12ی 5، به‌بیانووی ساخته‌كاری له‌ ئه‌نجامی پرۆسه‌كه‌، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی نانه‌وه‌ی پشێوی و دروستكردنی قه‌یرانی سیاسی ده‌ده‌ن، له‌ئێستاشدا بابه‌ته‌كه‌ له‌وه‌ ده‌رچووه‌ كێشه‌ له‌سه‌ر ساخته‌كاری ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بێت، به‌ڵكو ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌ بۆ ململانێی سیاسی و ده‌ستگرتن به‌ كورسی حوكمڕانی.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستیشیان له‌سه‌ر دووباره‌ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی سائیرون، كه‌ پله‌ی یه‌كه‌می له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌ده‌ستهێناوه‌، وتی: لایه‌نه‌ دۆڕاوه‌كان ده‌زانن هیچ ده‌ستكه‌وتێكیان له‌ پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌و دووباره‌ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان نابێت، هه‌ربۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی لیسته‌كانیاندا نه‌بێت، قبوڵی ناكه‌ن و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌.
نه‌بیل عوبه‌یدی، هۆشداریشی له‌هه‌ر هه‌وڵێكی لایه‌نه‌ دۆڕاوه‌كان دا بۆ دروستكردنی قه‌یران و تێكدانی دۆخی سیاسی وڵات.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure