هەواڵ

-

سەیدسادق.. هاوڵاتییەك گیانی لەدەستدا

6/21/2018 6:43:22 PM 45 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

ئەمڕۆ 21ی 6ی 2018 ، لە قەزای سەید سادق و لە ئەنجامی تەقینەوەی بتڵی غاز هاوڵاتییەك گیانی لەدەستدا و كەسێكیش بریندار بوو .

پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ كۆپیه‌كی نێردراوه‌ رایگه‌یاندوه‌: دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمی هاوڵاتییەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كرا و بریندارەكەش ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا .

بەپێی زانیارییەكانی پۆلیس لە ئەنجامی تێكردنەوەی غاز و تەقینەوەی بتڵەكەی هاوڵاتی ( ن ، ك ، م  ) لەدایكبووی 1988 گیانی لەدەستدا و كەسێكیش بریندار بوو .

لە ئێستاشدا لە لایەن بنكەی پۆلیسی حەسارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە .

M9sharazoor : بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure