هەواڵ

-

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌

7/3/2018 6:24:35 PM 8 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ رای گشتی و مامۆستایان، هۆكاری دواخستنی موچه‌ی په‌روه‌رده‌ له‌ خشته‌ی موچه‌ی مانگی 4ی ئه‌مساڵ ئاشكرا ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت: ناتوانرێت موچه‌ی پێشمه‌رگه‌و په‌روه‌رده‌و ناوخۆ له‌ یه‌ك لیستدا بدرێن.

له‌و روونكردنه‌وه‌ سێ خاڵییه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، كه‌ وێنه‌یه‌كی نێردراوه‌، جه‌خت له‌وه‌شكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌دوو لیست موچه‌ له‌ واده‌ی خۆی دابه‌شده‌كرێت.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:

رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری یه‌وه‌ بۆ رای گشتی و مامۆستایانی به‌ڕێز

 1 -له‌سه‌ره‌تای راگه‌یاندنی  سیسته‌می نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ ئه‌وه‌ راگه‌یاندرا كه‌ بنه‌مایی ئه‌م سیسته‌مه‌ له‌ سه‌ر دوو بڕه‌ پاره‌یه‌، ئه‌وانیش 378 ملیار دیناری  داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ 317 ملیار دیناره‌یه‌ كه‌ به‌غداد ده‌ینێرێت، بۆیه‌ مانگانه‌ مووچه‌ له‌كاتی خۆی دابه‌شده‌كرێت به‌ دوو لیست،  له‌ لیستی دووه‌م له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بڕه‌ پاره‌كه‌ی به‌غدا یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌بێت.

 2 -له‌ ساڵی 2014 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریاندا له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ مانگانه‌ یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت له‌ ریزبه‌ند وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بێت.

 3- زۆرترین بڕی مووچه‌ بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، ناوخۆ و په‌روه‌رده‌یه‌ ناتوانرێت له‌یه‌ك لیست هه‌مووی پێكه‌وه‌ بدرێت، چونكه‌ هه‌ردوو بڕه‌ پاره‌كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ناگاته‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان   : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure