هەواڵ

-

به‌غدا ناردنی پاره‌كه‌ی هه‌رێم پێشده‌خات و خشته‌یه‌كی نوێی موچه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌

7/3/2018 6:26:20 PM 34 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر گۆڕانكاری له‌خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌دات، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، حكومه‌تی عیراق به‌ڵێنیداوه‌ له‌دوای 10ی ئه‌م مانگه‌وه‌ پاره‌ ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم بكات و به‌گه‌یشتنی پاره‌كه‌ش، ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی تر ده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریه‌وه‌ دراون، له‌دوای گه‌یشتنی پاره‌كه‌ی به‌غدا موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ت و داموده‌زگایانه‌ی تر دابه‌شده‌كرێت كه‌ له‌ خشته‌ی یه‌كه‌می دابه‌شكردنی موچه‌ ناویان نه‌هاتووه‌.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی بوو، داهاتی نه‌وت و ناوخۆ بوو، بۆیه‌ گۆڕانكاری له‌خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان كراوه‌و له‌ئێستاشدا به‌غدا به‌ڵێنیداوه‌ له‌ 10ی ئه‌م مانگه‌وه‌ 317 ملیار دیناره‌كه‌ ڕه‌وانه‌ بكات و به‌راورد به‌مانگه‌كانی ڕابردوو ناردنه‌كه‌ی پێشبخات، كه‌ پێشتر له‌نێوان 18-20ی مانگ ڕه‌وانه‌ی ده‌كرد.


سه‌باره‌ت به‌و خشته‌یه‌شی كه‌ تا 16ی مانگ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌، له‌و زانیارییانه‌دا ئه‌وه‌ ئاشكراكراوه‌ كه‌ به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ئه‌و خشته‌یه‌، وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌یه‌كی نوێ له‌دوای 10ی ئه‌م مانگه‌وه‌ به‌پشتبه‌ستن به‌پاره‌كه‌ی به‌غدا بڵاوده‌كاته‌وه‌.
له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كیشدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 3ی 7ی 2018 وه‌زاره‌تی دارایی كه‌ وێنه‌یه‌كی نێردراوه‌ ئه‌وه‌یخسته‌ڕوو، له‌ساڵی 2014 حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریاندا یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت له‌ریزبه‌ندی خشته‌دا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بێت، زۆرترین بڕی موچه‌ش وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه‌، ناوخۆ و په‌روه‌رده‌یه‌ ناتوانرێت به‌یه‌ك لیست هه‌مووی پێكه‌وه‌ بدرێت.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure