هەواڵ

-

ئاوی زەڵم پاککرایەوە

7/3/2018 6:38:02 PM 31 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

دوای ئەوەی دوێنی ٢-٧-٢٠١٨ خاوەن کێڵگەیەکی پەرلەوەر زیاتر لە ھەزار مریشکی مرداربووی فڕێدایە ئاوی زەڵمەوە، ئەمڕۆ ئاوەکە پاککرایەوە.
خاوەن کێڵگەیەکی پەلەوەر زیاتر لەھەزار مریشکی مردارەوەبوو فڕێدەداتە ناو ئاوی زەڵم و دوای ھەوڵێکی زۆری لایەنە پەیوەندیدارەکانیش ئاوەکە پاککرایەوە.
لەوتەیەکدا ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پاککردنەوەی ژینگەی پاریزگای ھەڵەبجە رایگەیاند: ئەو کارە کارەساتێکی ژینگەییە و کاریگەری لەسەر ئاوی خواردنەوەی ھەڵەبجەش دەبێت. 
بەپێی زانیارییەکانی  رایگەیاند: لە ئێستادا لایەنە ئەمنی و پەیوەندیدارەکان لە لێکۆڵینەوە لەو کارە دەکەن.  
M9sharazoor : Kurdsat News

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure