هەواڵ

-

كێشەی دەنگدانی تایبەت لە سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەر دەكرێت

7/9/2018 6:20:20 PM 31 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

كۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، كێشەی دەنگدانی تایبەت لە سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەر دەكات، كە لە هەڵبژلاردنی رابردوو بەهۆی زۆری ژمارەی دەنگدەرەوە، بەشێكیان لە دەنگدان بێبەش بوون، سەرۆكی كۆمسیۆنەكەش رایدەگەیەنێت: ناتوانین دوو هەڵبژاردن لە یەك كاتدا ئەنجام بدەین.

 

هەندرێن محەمەد ساڵح، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، لەمیانەی بەشداریكردنی لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان و لەوەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاراندا، رایگەیاند: بنكەكانی دەنگدان لە رۆژی دەنگدانی تایبەت لە دوو هەزار دەنگدەر تێپەڕ ناكات و ئەو كێشەی پێشتر لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە هەبووە، چارەسەر دەكرێت.
وتیشی:" ناتوانین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدەین، چونكە پێویستی بە دووبارە تۆماركردنی قەوارە سیاسییەكان هەیەو رێكاری پێویستی دەوێت".
هەندرێن محەمەد ئەوەشی خستەڕوو، دامەزراندنی فەرمانبەران بەپێی دابەشكاری حزبی بووە، بەڵام لیژنەیەك پێكهاتووە بۆ دیاریكردنی شێوازی فۆرمی دامەزراندنی 50 هەزار كەس كە بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێندرێن.
سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم ئاشكراشیكرد، تائێستا وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڕیاری لێنەدراوە، باس لە 15 رۆژو 25 رۆژكراوە و كارتی ئەلیكترۆنی عیراقیش لەهەرێم بەكارناهێندرێت.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure