هەواڵ

-

داوای لیستی خانه‌نشینی ده‌كرێت .. دوو موچه‌یی ده‌بڕدرێت

7/10/2018 6:21:01 PM 216 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

هه‌نگاوه‌كانی فه‌یزی دووه‌می سیستمی بایۆمه‌تری موچه‌ ده‌ستپێده‌كات، ئه‌ندامێكی ژووری عه‌مه‌لیاتی بایۆمه‌تری له‌پارێزگای سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: ده‌ستكراوه‌ به‌هه‌نگاوی به‌راوردكردنی لیستی خانه‌نشینی و هه‌ر كه‌سێك دوو موچه‌ی هه‌بێت، یه‌كێكیان ده‌بڕدرێت.

یادگار جه‌بار، ئه‌ندامی ژووری عه‌مه‌لیاتی بایۆمه‌تری له‌پارێزگای سلێمانی راگه‌یاند: له‌دوای راگه‌یاندنی فه‌یزی دووه‌می سیستمی بایۆمه‌تری موچه‌وه‌، ده‌ستكراوه‌ به‌جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كان، به‌ڵام بۆ ته‌واوكردنی زۆربه‌ی هه‌نگاوه‌كان، چاوه‌ڕوانی خه‌رجكردنی بودجه‌ ده‌كه‌ین.

وتیشی: "فه‌یزی دووه‌می سیستمی بایۆمه‌تری، 9 هه‌نگاو له‌خۆده‌گرێت، یه‌كێك له‌هه‌نگاوه‌كان چاككردنی موچه‌ی خانه‌نشینییه‌و داوای لیسته‌كه‌مان كردووه‌، بۆئه‌وه‌ی به‌راوردی بكه‌ین، ئه‌وه‌ی دوو موچه‌ی هه‌بێت، یه‌كێكیان ده‌بڕدرێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ دوو بۆ سێ مانگ ده‌خایه‌نێت، وه‌كو ژووری عه‌مه‌لیاتی بایۆمه‌تری پارێزگای سلێمانی، له‌ 9 فه‌رمانگه‌ی خانه‌نشینی ته‌نیا دوو لیستمان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

ئه‌ندامه‌كه‌ی ژووری عه‌مه‌لیاتی بایۆمه‌تری سلێمانی رایگه‌یاند: "یه‌كێكی دیكه‌ له‌هه‌نگاوه‌كان، دروستكردنی ئه‌پڵیكه‌شینی ئۆنلاینه‌ بۆ موچه‌ی خانه‌نشینی و شه‌هیدان و كه‌مئه‌ندامان، كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی سیستمی دابه‌شكردنی موچه‌ی یه‌كسان بێت له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان".

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure