هەواڵ

-

لەسەر لابردنی پاشكەوت و موچەی خانەنشینی دارایی زانیاریەكی نوێ ئاشكرادەكات

7/11/2018 6:15:04 PM 142 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان چەند زانیاریەكی نوێ لەبارەی كاتی لابردنی سیستمی پاشكەوتی موچە لەسەر فەرمانبەران ئاشكرادەكات و ئەندامێكی لیژنەكەش تەئكیددەكاتەوە چاوەڕوانی دوایین وەڵامی وەزارەتی دارایی سەبارەت بەلابردنی پاشكەوتەكە و موچەی خانەنشینان دەكەن.

 

مەدینە ئەیوب ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لەلێدوانێكدا رایگەیاند: تائێستا هیچ وادەیەك بۆلابردنی سیستمی پاشەكەوت لەسەر موچەی فەرمانبەران دیارینەكراوە، بەڵام ئەو بابەتە بەستراوەتەوە بەیەكلاكردنەوەی یاسایی چاكسازی و خانەنشینیوە.
ئاشكراشیكرد، لەئێستادا چاوەڕوانی ئامادەبوونی وەزیری دارایی لەپەرلەمانی كوردستان دەكەن كە بێتە پەرلەمانی كوردستان رونكردنەوە لەسەر تەواوی داهات و خەرجیەكان بدات، كەئاخۆ دەتوانرێت لەم قۆناغەدا پاشكەوتی موچە هەڵبگیرێت یاخود گۆڕانكاری دیكە لەرێژەكەدا بكرێت و كەمتر بكرێتەوە.
رونیشیكردەوە ئەگەر وەزیری دارایی لەكاتی گفتوگۆكردن لە یاسای چاكسازی و خانەنشینیدا ئامادەی دانیشتنەكەبێت ئەوا بابەتی پاشكەوتی موچە و كەمترین موچەی خانەنشینی كە ئاخۆ حكومەت دەتوانێت كار بە یاسای خانەنشینی یەكگرتوی عیراق بكات لەبەرژەوەندی خانەنشینان و ئەو بابەتە یەكلادەكەینەوە.
راشیگەیاند: پێویستە وەزیری دارایی تەواوی زانیارییەكان لەسەر كۆی داهات و خەرجیەكان ئاشكرابكات، ئەو كات ئێمەش پێشنیازەكانی خۆمان سەبارەت بەپاشكەوتی موچە و خانەنشینان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی لە بەرژەوەندی موچەخۆران دەكەین.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure