هەواڵ

-

كه‌مئه‌ندامان له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی په‌رله‌مان ئاگر ده‌كه‌نه‌وه‌

7/11/2018 6:31:10 PM 4 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌تییه‌كان له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی كوردستان ئاگریان له‌ كورسییه‌كانیان به‌ردا.

به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11-7-2018 به‌ نیشانه‌ی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین سه‌باره‌ت به‌ پێنه‌دانی مووچه‌كانیان و گرنگی نه‌دان به‌ دۆخی ژیانیان ژماره‌یه‌ك له‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌تییه‌كان كورسییه‌كانی خۆیان له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ شاری سلێمانی سووتاندیان و داوایان كرد چیتر ئه‌م توێژه‌ نه‌كرێنه‌ قوربانی فه‌رامۆشی و پشتگوێخستنی داواكارییه‌كانیان كه‌ له‌بار و ژیانێكی سه‌ختدان و ته‌نها سه‌رچاوه‌ی داهاتیان مووچه‌كانیانه‌ كه‌ ئه‌ویشیان پێنادرێت.

 

M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure