هەواڵ

-

بەغدا دەرمان و پێداویستی پزیشكی دەداتە هەڵەبجە

8/2/2018 6:08:51 PM 40 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند وەزیری تەندروستی عیراق بەڵێنی پێداون لەنزیكترین كاتیدا دەرمان و پێداویستی پزیشكی  و تیمێكی پزیشیك بۆ چارەسەری بەركەوتوانی چەكی كیمیایی رەوانەی پارێزگاكەیان بكات.

عەلی عوسمان پارێزگاری هەڵەبجە كە لەبەغدایە، رایگەیاند لەدرێژەی دیدارو كۆبوونەوەكانیاندا لەگەڵ بەپرسانی حكومەتی عیراق، لەگەڵ عەدیلە حەمود وەزیری تەندروستی عیراقدا كۆبوونەتەوەو كۆمەڵێك بەڵێنی بۆ پارێزگاكەیان پێداون.

رونیشیكردۆتەوە: لە بەردەوامی سەردانەكانمان لە بەغدای پایتەخت لەگەڵ عەدیلە حەمود وەزیری تەندروستی حكومەتی عیراقی فیدراڵ لە چاوپێكەوتنەكەمان داوای هاوكاری و پشتیوانیمان كرد بۆ كەرتی تەندروستی لە پارێزگای هەڵەبجە بەگشتی و نەخۆشخانەی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی بەتایبەت، ناردنی تیمێكی پزیشكی تایبەت بەچارەسەری بەركەوتوانی چەكی كیمیایی و  ناردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی لەكاتێكی زوودا بۆ نەخۆشخانەكانی پارێزگای هەڵەبجە.

PUKmedia : M9sharazoor

 

 

 

 

64567.jpg

8578.jpg

788.jpg

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure