هەواڵ

-

هه‌ڵه‌بجه‌ .. پێدانی زه‌وی به‌ مامۆستایان دواده‌كه‌وێت

8/6/2018 10:43:45 AM 36 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ كاره‌كانی‌ بۆ ئاماده‌كردن و پێدانی زه‌وی به‌مامۆستایان به‌رده‌وامه‌و سه‌رۆكی لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانیش ده‌ڵێت: ته‌واونه‌كردنی كاره‌كانی پێدانی زه‌وی به‌مامۆستایان په‌یوه‌ندی‌ به‌شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ و رۆتیناتی‌ نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی‌ شاره‌وانی و كشتوكاڵ هه‌یه‌، كه‌ خه‌م ساردی له‌و كارانه‌دا كراوه‌.

 

فاروق غه‌فور سه‌رۆكی لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان راگه‌یاند: كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجامداوه‌، به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچون و زانینی دواین گۆڕانكاریه‌كان له‌بابه‌تی پێدانی زه‌وی به‌ مامۆستایان، له‌ئێستاشدا هه‌نگاوه‌كان قۆناغێكی باشی بڕیوه‌، به‌ڵام ناتوانرێت له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا زه‌وی به‌ مامۆستایان بدرێت.

وتیشی: ته‌واونه‌كردنی كاره‌كانی پێدانی زه‌وی به‌مامۆستایان په‌یوه‌ندی‌ به‌شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌یه‌ كه‌ نه‌یانتوانیوه‌ كاری‌ ته‌واوی‌ له‌سه‌ربكات، به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ ئیداری و كه‌می‌ ده‌وامی‌ فه‌رمانبه‌ر كه‌له‌ڕابردوودا دروست بوو بوو، به‌شێكی تری گرفته‌كان رۆتیناتی‌ نێوان وه‌زاره‌ته‌كان بوه‌ بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كان به‌تایبه‌ت له‌نێوان وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، خه‌م ساردیش له‌و كارانه‌دا كراوه‌، بۆیه‌ پێدانی‌ زه‌وییه‌كان دواده‌كه‌وێت.

سه‌رۆكی لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ 280مامۆستایی دامه‌زراوی ساڵی 2005فه‌رمانی وه‌رگرتنی زه‌ویان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها دامه‌زراوانی ساڵی 2006ش فه‌رمانی وه‌رگرتنی زه‌ویان هه‌یه‌.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure