هەواڵ

-

ئاگاداریه‌ك ئاڕاسته‌ی ئه‌م خوێندكارانه‌ ده‌كرێت

8/6/2018 10:47:25 AM 132 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ئاگاداریه‌ك سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنی خوێندكارانی پۆلی 12بڵاوده‌كاته‌وه‌و مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن ئاشكراده‌كات.

 

له‌ئاگادارییه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی نێردراوه‌، كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی هه‌ڵه‌بجه‌ ئاگاداری ئه‌و خوێندكارانه‌ ده‌كات كه‌به‌نیازی وه‌رگیرانن له‌به‌شه‌كانی(په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی بنه‌ڕه‌ت، په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش)ی سه‌ر به‌ كۆلێژه‌كه‌، داواكاری بۆ وه‌رگرتن پێشكه‌ش بكه‌ن.

له‌ئاگادارییه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌:((خوێندكارانی ده‌رچووی ساڵه‌كانی 2016 -- 2017 و 2017 -- 2018 ده‌توانن فۆڕم پڕبكه‌نه‌وه‌و ته‌مه‌نی پێشكه‌شكاریش نابێت له‌25 ساڵ زیاتر بێت)).

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، پێویسته‌ خوێندكاری ره‌گه‌زی نێر باڵای 165سم و ره‌گه‌زی مێ 155سم كه‌متر نه‌بێت و ئه‌و خوێندكارانه‌شی خولی دوه‌میان هه‌یه‌ ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، پێویسته‌ تێكڕای كۆنمره‌ی خوێندكار 60 كه‌متر نه‌بێت و كه‌مترین نمره‌ی وه‌رگرتن بۆ(پاڵه‌وانان، پارالێڵ)  55 ده‌بێت و پێشكه‌شكردنی فۆڕم تابه‌رواری 21ی 8ی 2018 به‌رده‌وام ده‌بێت و پێشكه‌شكار پێویسته‌ دوو وێنه‌ی ره‌نگاو ره‌نگ و پێناسی باری شارستانی پێبێت.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure