هەواڵ

-

پارێزگای هەڵەبجە دەبێتە خاوەنی گەنجینەی خۆی

8/8/2018 5:31:45 PM 90 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

پارێزگای هەڵەبجە دەبێتە خاوەن گەنجینەی تایبەت بەخۆیی و پارێزگاریش دەڵێت:بەڕێوەبەراتی شەهیدانی یەكەم بەڕێوەبەرایەتی دەبێت كە كاروبارەكانی لەو گەنجینەیەوە بۆ رای دەكرێت.

ئەمڕۆ 8ی ئابی 2018 لەمەراسیمێكدا عەلی عوسمان پارێزگاری هەڵەبجە بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی هەڵەبجەی كردەوەو پیرۆزبایی لەبەڕێوەبەرو جێگری بەڕێوەبەرو كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیەكەی كرد.

پارێزگاری هەڵەبجە، كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی هەڵەبجەی بەهەنگاوێگی گەورەی وەسفكرد بۆ پارێزگای هەڵەبجەو ئاماژەی بەوەكرد بەبڕیار بەڕێوەبەراتی شەهیدانیش یەكەم بەڕێوەبەرایەتی دەبێت كە كاروبارەكانی لەم گەنجینەیە بۆ رای دەكرێت.

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا، رایگەیاند: جگە لەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكە دەكەینەوە، هەر ئەمڕۆش بەردی بناغەی بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی پارێزگای هەڵەبجەیە دادەدنێین و لە فەرمانگەكانی پارێزگاكەشەوە فەرمانبەری بۆ دیاریكراوە.

ئەوەشی خستەڕوو كە بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی هەڵەبجە كە كرایەوە هەموو كارە ئیدارییەكان و بینای بۆ دابینكراوەو تا دوو مانگی دیكەش دەچنە نێو بینای تایبەت بەخۆیان و فەرمانبەرەكانیش دەستبەكاردەبن.

داواشی لەبەڕێوەبەرایەتییەكانی دیكە كرد ئەو كارمەندانەی لێیان داواكراوە بۆ گەنجینەی هەڵەبجەی بنێرن و هاوكارییان بكەن.

PUKmedia : M9sharazoor

 

 

9088888.jpg

41113.jpg

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure