هەواڵ

-

لیستی یەكەمی موچە كۆتایی نەهاتووەو هەفتەی داهاتووش بەردەوام دەبێت

8/8/2018 5:36:46 PM 231 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەسەر داهاتی نەوتی هەرێم بەردەوام دەبێت و بەپێی زانیارییەكان هەفتەی داهاتوو موچەی چەند وەزارەت و دەستەیەك دابەشدەكرێت، لەئەگەری ناردنی پارەكەی بەغداش، ژمارەی وەزارەتەكان زیاد دەكرێت.

 

سبەینێ موچەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم دابەشدەكرێت و كۆتایی بە موچەی ئەم هەفتەیە دەهێنرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لە وەزارەتی داراییەوە دراون سەرەتای هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی موچە بەردەوام دەبێت و چەند وەزارەت و دەستەیەك لەسەر داهاتی 378 ملیار دیناری داهاتی نەوتی هەرێم موچەیان پێدەدرێت.
ئەوەش روونكراوەتەوە، لەئێستادا ناوی هیچ وەزارەتێك دیارینەكراوە بۆئەوەی هەفتەی داهاتوو موچە وەربگرن، بەڵكو رۆژێك پێش دابەشكردنی لەلایەن گەنجینەكانەوە ئەو وەزارەتانە ئاگادار دەكرێنەوە.
لەزانیارییەكانی وەزارەتی داراییدا هاتووە:((ئەگەر هەفتەی داهاتوو 317 ملیارو 545 ملیۆن دینارەكە بەغدا بخرێتە سەر ژمارە حیسابی وەزارەتی دارایی  هەرێم، ئەوە هەر لەو هەفتەیەدا موچەی ژمارەیەكی زیاتری وەزارەتەكان دەدرێت)).

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure