هەواڵ

-

یەكەمین زانكۆی نێودەوڵەتی تەكنۆلۆجیا لە سلێمانی دەكرێتەوە

8/9/2018 6:16:13 PM 13 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

زانكۆی نێودەوڵەتی قەیوان-UTM لە شاری سلێمانی دەكرێتەوە و هەر بۆ ئەمساڵی خوێندیش فێرخواز وەردەگرێت و بەردی بناغەی دروستكردنی بینای زانكۆكەش دادەنرێت.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانە دەستكەوتووە، زانكۆكە تایبەتە خوێندنی تەكنۆلۆجیا لە بواری ئای تی و كۆمپیوتەر و تیمێكی پسپۆڕی مالیزی ئیدارەی زانستی و كارگێڕی و بەڕێوەبردنی زانكۆكە دەكەن.

سەرچاوەیەك لە زانكۆكە رایگەیاند: ئەمجۆە زانكۆیە بۆ یەكەمجارە لەسەرتاسەری عیراق و هەرێمی كوردستان دەكرێتەوەو لە رۆژهەڵاتی ناورەستیش كەمهاوتایە، وتیشی: زانكۆكە كەرتی تایبەتە و رانكی زانكۆكەیش زۆر بەرزە.

بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەكە، بۆ خوێندنی 2018-2019 خوێندكار وەردەگیرێت و خوێندنیش بەزمانی ئینگلیزیە و نرخی خوێندنیش گونجاو دەبێت و مۆڵەتی رەسمی و یاسایی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمەوە وەرگرتووە.

ئەم زانكۆیە ئەزموونی سەدەیەك كاركردنی هەیە و یەكەمجاریشە لە هەرێمی كوردستان بە هاوبەشی مالیزیا دەكرێتەوە و چیتر فێرخواز لەە بوارانەدا پێویست ناكات بۆ خوێندن روو لە دەرەوەی هەرێم بكەن ، هاوكاتیش رۆڵی گرنگی دەبێت لە وەبەرهێنانی توانای مرۆیی و ئەكادیمی  كورد.

بڕیارە ئەم زانكۆیە لە مەراسیمێكدا بكرێتەوە و بەردی بناغەكەی لە رۆژی 12ی 8ی 2018 لە رێگەی سەرەكی راپەرین لە سلێمانی بەرێوەبچێت و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەكاری كراوە و تیمێكی تایبەتی زانكۆكە لە مالیزیاوە هاتونەتە سلێمانی. 

M9sharazoor : PUKmedia 

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure