هەواڵ

-

کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی ھەرێمی کوردستان

8/9/2018 6:24:22 PM 86 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

بەپێی راپۆرتی کەشناسیی ھەرێم، بەرزترین پلەی گەرمیی تۆمارکراوی ئەمڕۆ لە خانەقین بووە کە ٤٥ پلە بووە و نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران بووە کە تەنھا ٣٣ پلە بووە، ھاوکات پێشبینی خۆشی بۆ کەشوھەوای سبەینێ بڵاودەکاتەوە.
بەپێی راپۆرتی رۆژانەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرمی کە ٤٥ پلە بووە لە خانەقین تۆمار کراوە، پلەی گەرمیش لە  کەرکوک و کەلار و دوکان و قەزای خەباتی ھەولێر و چەند ناوچەیەکی تر  ٤٤ پلەی سیلیزی بووە.
ھەر بەپێی ئەو راپۆرتە، نزمترین پلەی گەرمی لە حاجی ئۆمەران تۆمار کراوە کە تەنھا ٣٣ پلە بووە. لە پێنجوین پلەی گەرمی ٣٦ پلە بووە و لە چۆمانیش ٣٧ بووە.
لە شارە گەورەکانیش، لە کەرکوک بەرزترین پلەی گەرمی٤٤ پلە، ھەولێر ٤٢ پلە، سلێمانی و دھۆک ٤٠ پلە، پارێزگای ھەڵەبجەش ٤٣ پلە بووە.
کەشناسیی ھەرێم پێشبینی خۆشی بۆ کەشوھەوا و پلەی گەرمی سبەی ھەینی بڵاوکردووەتەوە کە لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرمی ٤٢ پلە و نزمترین پلەش ٢٦ پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین پلە ٤١ و نزمترین ٢٦ پلە دەبێت، لە دھۆک بەرزترین ٤١ پلە و نزمترین ٢٥ پلە و لە کەرکوک بەرزترین ٤٣ پلە و نزمترینیش ٢٩ پلە دەبێت.
M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure