هەواڵ

-

موچەو خەرجی رێكدەخرێتەوە .. پاشەكەوتی موچە نامێنێت

8/9/2018 6:29:35 PM 241 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

وەزارەتی دارایی ئامادەكاری بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی 2019ی هەرێم دەكات، پەرلەمانارێكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووریش رایدەگەیەنێت: پێویستە لەبودجەی ساڵی داهاتوو، پاشەكەوتی موچە هەڵوەشێنرابێتەوەو پارەی پێویستیش بۆ موچەی تەواوی فەرمانبەران و موچەخۆران دابین كرابێت.

 

د.شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری پەرلەمانی كوردستان راگەیاند: چاوەڕوانین وەزارەتی دارایی پڕۆژەیاسای بودجەی 2019 تەواو بكات و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی بكات، لەوێشەوە رەوانەی پەرلەمان بكرێت.
وتیشی: " زیاتر لە 80%ی بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ موچەو خەرجی بەڕێوەبردنی دامودەزاگاكانی حكومەتە، پێویستە لەبودجەی 2019دا ئەم بابەتە رێكبخرێتەوەو پاشەكەوتی موچە هەڵوەشێنرێتەوە، پارەی پێویستیش بۆ موچەی تەواوی فەرمانبەران و موچەخۆران دابین كرابێت".
ئاماژەی بەوەشكرد، خاڵێكی دیكە كە پێویستە لەبودجەی 2019دا هەبێت، ئەوەیە كە بڕێك پارە بۆ كەرتی وەبەرهێنان دابین كرابێت، بۆئەوەی جموجۆڵی وەبەرهێنان نەوەستێت و بەردەوام بێت، ئەوەش لەسەر بنەمای خەمڵاندنێكی باش بۆ نرخی نەوت و داهاتی ناوخۆ و ئەو پارەیەی لەبەغداوە دێت، دیاریكرابێت.
ئەندامەكەی لیژنەی دارایی پەرلەمان، وتیشی: لەهەمووی گرنگتر ئەوەیە كە پاكتاوكردنی ساڵانی رابردوو لەپڕۆژەیاسای بودجەی 2019دا كرابێت".

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure