هەواڵ

-

ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌: ده‌رمانی بێبه‌رامبه‌ر بۆ ئه‌م نه‌خۆشانه‌ دابینده‌كرێت

8/9/2018 6:33:23 PM 9 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌زگای ژیان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ خزمه‌تكردنی نه‌خۆشان و به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی پێكده‌هێنن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ده‌رمانه‌كان بێبه‌رامبه‌ر ده‌درێته‌ نه‌خۆشه‌كان".

 

ئازاد مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕاگه‌یاند، "له‌پێناو خزمه‌تی زیاتری نه‌خۆشه‌كان و بریندارانی چه‌كی كیمیایی، پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شمان پێكهێناوه‌ له‌گه‌ڵ ده‌زگای ژیان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ده‌رمان و چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆیان".

وتیشی:"به‌گوێره‌ی‌ پڕۆژه‌كه‌، په‌ڕاوێكی وه‌رگرتنی ده‌رمانی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیای ده‌درێت به‌برینداره‌كان، ئه‌مه‌ش پاش ته‌واوكردنی هه‌موو ڕێگه‌ یاساییه‌كان و هه‌ژماركردنی به‌به‌ركه‌وتوو، ئه‌وكات ده‌رمانی پێده‌درێت".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "بۆ دابینكردنی ده‌رمانه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی و ده‌زگای ژیان ده‌بنه‌ ته‌واوكه‌ری یه‌كتریی و پاش وه‌رگرتنی په‌ڕاوه‌كه‌، به‌ڕه‌چاوكردنی بارای دارایی و كارئاسانی بۆیان، نه‌خۆشه‌كان ده‌توانن له‌نزیكترین مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی كه‌ (شه‌هید فاتیح)ه‌ ده‌رمانی خۆیان وه‌رگرن، سه‌رجه‌می ده‌رمانه‌كانیش بێبه‌رامبه‌رن".

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure