هەواڵ

-

قوباد تاڵه‌بانی ژماره‌یه‌ك بڕیارێكی‌ گرنگی‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاولاتیانی ئه‌م قه‌زایه‌ ده‌ركرد

8/10/2018 6:01:28 PM 67 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ژماره‌یه‌ك بڕیار بۆ قه‌زای سه‌یدسادق ده‌رده‌كات و قائیمقامی ئه‌و قه‌زایه‌ش وورده‌كاری‌ بریاره‌كان ڕونده‌كاته‌وه‌ ورایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وهه‌نگاوانه‌ش خزمه‌ت به‌قه‌زاكه‌ ده‌گه‌یه‌نێت.

دیاری ڕه‌فیق قائیمقامی قه‌زای سه‌یدسادق له‌لێدوانێكدا سه‌ردانی به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمان  كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستی و كه‌موكورتیه‌كانی شاره‌كه‌ی پێ ڕابگه‌یه‌نین و هاوكارمان بێت له‌خزمه‌تی شاره‌كه‌دا.

ئاشكراشیكرد جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت پشتیوانی خۆی بۆ خزمه‌تی زیاتری قه‌زای‌ سه‌یدسادق دووپاتكردۆته‌وه‌ و هاوكات سوپاسی خه‌ڵك و وه‌رزشكارانی شاره‌كه‌ی كردوه‌ و به‌ڵێنی هاوكاری جدی دا له‌بواری وه‌رزشدا و  وه‌ك چۆن پێشتر هاوكایان بووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ قوباد تاڵه‌بانی‌ بڕیاریدا به‌ خه‌رجكردنی بـڕی"١٢٠" ملیۆن  دینار بۆ ته‌واوكردنی ئاوه‌رۆ ته‌واونه‌كراوه‌كانی قه‌زاكه‌ و به‌دابینكردنی ئامێر بۆ شاره‌وانی سیدسادق .

قائیمقامی قه‌زای سه‌یدسادق ئه‌وشیخسته‌ڕوو كه‌ قوباد تاڵه‌بانی بریاریشدا  به‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌ شه‌قامی دوسایدی شێخان و به‌شی یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی راسپارد په‌له‌بكه‌ن له‌ناردنی بڕیاری تۆماركردنی خانووه‌ بێ تاپۆكان ئه‌وانه‌ی كه‌ كێشه‌و گرفتی نه‌خشه‌یان نییه‌.

هاوكات راشیگه‌یاند كه‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت بڕیاریداوه‌ به‌پێی ئه‌وله‌ویه‌ت له‌داهاتوودا هه‌م پڕۆژه‌ راگیــراوه‌كان هه‌م پــرۆژه‌ی پێداویستی بۆشاره‌كه‌ جێبه‌جێبكات .

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure