هەواڵ

-

راگه‌یه‌ندراوێك له‌ ئاسایشی شاره‌زووره‌وه‌

8/13/2018 6:08:13 PM 94 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی دو تۆن جگه‌ری مریشك و دووگی حه‌یواندا راده‌گه‌یه‌نێت و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن به‌نیازبوون له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ساغی بكه‌نه‌وه‌.

 

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا  به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زور ڕایده‌گه‌یه‌نێت:به‌پێی زانیاریی پێشوه‌ختی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان به‌هاوكاری هێزه‌كانمان له‌ بنكه‌ی ئاسایشی بیاره‌، توانرا ئه‌مڕۆ به‌رواری(13 /8 /2018) ده‌ستبگیرێت، به‌سه‌ر  بڕی (1680)هه‌زار و شه‌ش سه‌دو هه‌شتا كیلۆ (دووگ)چه‌وری حه‌یواندا، كه‌ به‌نیازبوون له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ساغی بكه‌نه‌وه‌.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتوه‌: چه‌ورییه‌كه‌(دووگ) به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و پێچه‌وانه‌ی ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان هه‌ڵگیرابون، به‌ فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆلینه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زوور و به‌پێی مادده‌ی (240 ی/س) سێ تۆمه‌تبار كه‌ دوانیان وڵاخداری ئێرانی بوون  به‌ناوه‌كانی (م.ع.ا) و (س.ج.ع) و (س.ق.ف) ده‌ستگیركران.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ كات و شوێنێكی تردا توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی جۆری(توێتالاندگرۆزر پیكاب تاك)دا كه‌ له‌ناوی دا بڕی (520)پێنج سه‌دو بیست كیلۆ جگه‌ری ئێرانی و (520)پێنج سه‌دو بیست كیلۆ (دووگ)چه‌وری حه‌یوانی هه‌ڵگرتبوو، هاوكات باسله‌وه‌شكراوه‌ كه‌ به‌نیازبون‌ به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ بازاڕدا ساغی بكه‌نه‌‌وه‌.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زوور و به‌ پێی مادده‌ی (240 ی/س) ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی به‌كارهاتوو  و توانرا دو تۆمه‌تباریش به‌ناوه‌كانی(ه . م . ن) و  (ف .ن. خ)ده‌ستگیربكرێن.

 

M9sharazoor : SNN

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure