هەواڵ

-

زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌پێش زانكۆكانی دیكه‌ خوێندن ده‌ستپێده‌كات

8/18/2018 5:59:09 PM 127 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

به‌پێی ساڵنامه‌ی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ڕۆژی 2ی 9ی 2018 یه‌كه‌مین ڕۆژی ده‌ستپێكی ده‌وام ده‌بێت له‌و زانكۆیه‌ و رۆژی 16ی 12ی 2018 یه‌كه‌م رۆژی تاقیكردنه‌وه‌ی سیمسته‌ری یه‌كه‌م ده‌بێت، هه‌روه‌ها 21ی 4ی 2019 بۆ ده‌ستپێكی تاقیكردنه‌وه‌ی سیمسته‌ری دووه‌م دیاریكراوه‌.

به‌پێی ساڵنامه‌كه‌دا، 2ی حوزه‌یرانی 2019 وه‌ك ده‌ستپێكی تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو سیمسته‌ره‌كه‌ دانراوه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ پابه‌ندی ئه‌و پشوانه‌ ده‌بێت كه‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دیاریده‌كات.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، هه‌ردوو زانكۆی سلێمانی و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی رۆژی 16-9-2018 یان وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكی خوێندنی ساڵی نوێ ده‌ستنیشان كردوه‌.


M9sharazoor : راگه‌یاندنی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌


ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌...

 

41.jpg

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure