هەواڵ

-

هۆكاری نەكردنەوەی دەروازەیەكی هەرێم و ئێران ئاشكرادەكرێت

8/19/2018 5:17:32 PM 51 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

بەهۆی تەواو نەبوونی كارەكانییەوە، بڕیاردان لەسەر كردنەوەی مەرزی سەرتەك/ پشتە، بۆ كاتێكی دیكە دواخراو نوێنەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەش بۆ كاروباری دەروازە سنورییەكان، هۆكاری دواكەوتنی كارەكانی ئەو مەرزە ئاشكرادەكات.

 

عەمید سالار عەبدوڵڵا، نوێنەری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بۆ كاروباری دەروازە سنورییەكان راگەیاند: دوای سەردانی وەفدێكی بەغدا بۆ بەرەسمی كردنەوەی مەرزی سەرتەك/ پشتە، بەڵام بڕیار لەكردنەوەی مەرزەكە نەدرا، ئەویش بەهۆی تەواونەكردنی كارەكانی.
وتیشی: هۆكاری دواكەوتنیشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی پێشتر داواكرابوو ٢٠ دۆنم زەوی بۆ دەروازەكە تەرخان بكرێت ، بەڵام ئەو رووبەرە كەم بوو لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە زیادكرا بۆ ٣٥ دۆنم و پرۆژەكەش فراوانكرا.
هۆكارێكی دیكەی تەواونەكردنی كارەكانی ئەو مەرزەی گەڕاندەوە بۆ سەختیی ناوچەكە، كە شاخاوییەو كاركردن تێیدا سەختە، وتی: هۆكارێكی تریشیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هەردوو جەژنی رەمەزان و قوربان، كەوتە ئەو ماوەیەی كە بۆ تەواوكردنی مەرزەكە دیاریكرابوو.
عەمید سالار عەبدوڵڵا، راشیگەیاند: داوامان لە لیژنەی رێپێدراو كرد ماوەی كاركردن لە دەروازەكە دریژبكاتەوە بۆ ٣٠ تا ٤٠ رۆژی تر، چونكە لە دیوی وڵاتی ئێرانیش كارەكانیان تەواو نەبووەو ماوەكەیان درێژكردۆتەوە، دوای بڕیاردان لەسەر داواكەی ئێمە، جارێكی تر لیژنەكە سەردانی مەرزەكە دەكاتەوەو ئەگەر كارەكانی تەواو بووبێت، بڕیار لە كردنەوەی دەدرێت.
ئاشكراشیكرد، دەروازەكە دەرگایەكی ئابووری زۆر گرنگە بۆ هەرێمی كوردستان و عیراق، چونكە دوای كردنەوەی هاتووچۆی بازرگانی گەورەی لێوە ئەنجامدەدرێت.

 

SNN :  M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure