هەواڵ

-

پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ : دامه‌زراندن له‌چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌ك ده‌كرێته‌وه‌..زانیاری‌ ئاشكراده‌كرێت

8/24/2018 6:47:22 PM 275 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

حكومه‌تی عیراق ڕه‌زامه‌ندیدا به‌كردنه‌وه‌ی شه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ (ڕه‌گه‌زنامه‌‌و باری شارستانی، نشینگه‌، كارتی زانیاری، لیوای پاسه‌وانی سنورو پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێل) بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ش داوای كردنه‌وه‌ی دامه‌زراندن ده‌كه‌ین".

لیوا هێرش ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم به‌وه‌كاله‌ت ڕاگه‌یاند، "له‌دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عیراق ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ربڕی، شایسته‌كانی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ سه‌ر به‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت".
وتیشی:"له‌سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌كان، كارمه‌ندی سنوری شاری سلێمانی و قه‌زای كه‌لاریان بۆ داده‌نرێت، به‌ڵام دواتر ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم وه‌رده‌گیرێت، بۆئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی نوێ دابمه‌زرێت".
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم، "هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌كی نوێ كه‌ ده‌كرێته‌وه‌ پێویستی به‌دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند هه‌یه‌، بۆیه‌ نوسراو بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت تاوه‌كو ڕه‌زامه‌ندی بدات به‌دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند".

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure