هەواڵ

-

قوباد تاڵه‌بانی: ده‌مانه‌وێت هه‌ڵه‌بجه‌ به‌كرداری پارێزگا بێت

8/25/2018 5:43:04 PM 138 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

ئه‌مڕۆ 25-8-2018 قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی قه‌زای سه‌ید سادق و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی كردو پرۆژه‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه‌.

له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌شدا، قوباد تاڵه‌بانی له‌ لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی دایه‌وه‌و چه‌ند پرسێكی روونكرده‌وه‌.

قوباد تاڵه‌بانی وتی: ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ پارێزگارو قائیمقام و چه‌ند به‌رپرسێكی تری ئیداری ناوچه‌كه‌ كۆده‌بمه‌وه‌و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كمان به‌سه‌ركرده‌وه‌. به‌وپێیه‌ی ژێرخانێكی گرنگی خزمه‌تگوزارین.

وتیشی: ده‌ركردنی بڕیاری به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌شه‌ ئاسانه‌كه‌یه‌تی، كه‌ بوو به‌ پارێزگا به‌ڕێوه‌بردنی به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی و هه‌روه‌ها دروستكردنی ژێرخانێكی به‌هێز كه‌ سایسته‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی بێت ئه‌ركه‌ قورسه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات.

له‌باره‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌شه‌وه‌ كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاره‌كانی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ نابێت، قوباد تاڵه‌بانی وتی: ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاریه‌، هه‌ڵبژێردراو نیه‌، بۆیه‌ به‌وشێوه‌یه‌ ده‌بێت. 

راشیگه‌یاند: ده‌ستخۆشی له‌ حكومه‌تی خۆجێیی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كه‌م كه‌ تائێستا به‌ ئیمكانیه‌تێكی زۆر كه‌مه‌وه‌ توانیویانه‌ كاری باش بكه‌ن. خۆشحاڵیشین كه‌ پرۆژه‌كان كاریان تێده‌كرێت و پرۆژه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ به‌ره‌وپێشخستنی پارێزگاكه‌.

ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌، نامانه‌وێت ته‌نها به‌ناو هه‌ڵه‌بجه‌ ببێت به‌ پارێزگا، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت به‌ كرداری بێت و كاری گرنگی بۆ بكرێت، هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و داموده‌زگایانه‌ی سه‌ر به‌ حكومه‌تی فیدراڵن، لێره‌ نووسینگه‌ی تایبه‌تیان هه‌بێت تا ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی به‌پێی رێنماییه‌كانی حكومه‌تی فیراڵ چه‌ندین كاری باش بۆ پارێزگاكه‌ بكرێت.

 

PUKmedia : M9sharazoor

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure