هەواڵ

-

پێنجوێن : مین به‌ چه‌ند كۆڵبه‌رێكدا ده‌ته‌قێته‌وه‌

8/25/2018 5:48:57 PM 95 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك به‌ ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ردا له‌ گوندی بالیكه‌ده‌ری پێنجوێن، كۆڵبه‌رێك گیانی له‌ده‌ستداو سێ كۆڵبه‌ریتریش برینداربوون.

ئه‌مڕۆ 25-8-2018، به‌شی راگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی پێنجوێن ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه‌، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك به‌ ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ردا له‌ گوندی بالیكه‌ده‌ری پێنجوێن، كۆڵبه‌رێك گیانی له‌ده‌ستداو سێ كۆڵبه‌ریتریش برینداربوون، راشیگه‌یاندوه‌، ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌، خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌و دانیشتووی شاری مه‌ریوانه‌.

گوندی بالیكه‌ده‌ر ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر سنوری نێوان عیراق و ئێران و ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ر باری تێدا ده‌گوێزنه‌وه‌، بۆته‌ سه‌رچاوه‌ی بژێوی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌.

M9sharazoor : Kurdsat News

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure