هەواڵ

-

سبەی میسی یاریزانانی بەرشەلۆنە کۆدەکاتەوە

8/27/2018 5:47:14 PM 127 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

 

بریارە سبەی لیۆنێل میسی کاپتنی یانەی بەرشەلۆنە لە ئێوارە خوانێکدا سەرجەم یاریزانانی تیپەکەی کۆبکاتەوە ، پێگەکانی ئیسپانیا ھەریەکەو بە شێوەیەک باس لە کۆکردنەوەی یاریزانان دەکرێت لە لایەن میسی یەوە ، میسی وەک کاپتنی نوێی تیپەکە ھەوڵ دەدات لە یەکەم ھەنگاودا یاریزانەکان کۆبکاتەوە و داوایان لێبکات ھەوڵی زیاتر بدەن و خۆیان ماندوو بکەن تا سەرجەم نازناوەکانی ئەم وەرزە ببەوە ، لەسەر ئەو کارەش ڤالڤێردی راھێنەر ستایشی ئەو کارەی میسی کردووەو بە کارێکی باش ناوی برد ، ھەرچەندە ڤالڤێردی خۆی بانگھێشت نەکراوە و کارمەندان و ئیدارەی یانەکەش ھیچ کەسێک بۆ ئەم بۆنەیە بانگھێشت ناکرێن تەنھا یاریزانەکان دەگرێتەوە ، پێگەی ئاس نوسیویەتی پێدەچێت ھۆکارێکی تری ئەم کۆبونەوەیە بۆ ماڵئاوایی کردن بێت لە ھەردوو یاریزان رافینیا و ئەلکاسێر کە ریزی یانەکە بەرەو یانەکانی ریاڵ بیتس و دۆرتمۆند جێبھێڵن ، سپۆرتی کەتەلۆنیش نوسیویەتی : میسی ئەم کارە بۆ زیاتر لێک نزیککردنەوەی یاریزانەکان دەکات و ھەوڵیش دەدات گیانێکی نوێ بکاتە بەری یاریزانەکان و بە باشی بۆ یاریەکان ئامادەیان بکات

 

 

M9sharazoor : SNN SPORT

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure