هەواڵ

-

280 كه‌س بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌ڵه‌بجه‌ داده‌مه‌زرێن

9/2/2018 6:41:42 PM 73 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دامه‌زراندنی 280 كه‌سی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی بریندارانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ راگه‌یاند.

 

له‌نوسراوێكدا كه‌له‌ئه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، هاتووه‌:" به‌پێی فه‌رمانی 4209 له‌به‌رواری 28-8-2017 تایبه‌ت به‌ته‌رخانكردنی  284 میلاكی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران له‌بوارو پسپۆڕیه‌تیه‌ جیاجیاكانی"پزیشكی، ئیداری ، ته‌كنیكی،خزمه‌تگوزاری" له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پێویستی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، بڕیاریانداوه‌ به‌ دامه‌زراندنی ئه‌و 280 كه‌سه‌".

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" ناوه‌كان له‌ شادیه‌ مقسود حه‌سه‌نه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات بۆ سه‌نگه‌ر محه‌مه‌د ره‌فیق، كه‌ ناوی ژماره‌ 280یه‌".

 

M9sharazoor 

 

hjhk.jpg

 

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure