هەواڵ

-

ئاسایشی شارەزوور سێ تۆمەتباری دەستگیرکرد

9/3/2018 6:22:47 PM 126 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند کە ئامێری دۆزینەوەی ئاسەوارە مێژووییەکانیان پێ بووە.

لە راگەیەندراوێکدا کە کە وێنەیەکی دەستکەتووە بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، ئاشکرای کردووە کە ھیزەکانیان سێ تۆمەتباریان بەئامێری دۆزینەوەی ئاسەوارەوە دەستگیرکردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: ھێزەکانمان لە بنکەی ئاسایشی سیروان لە شەوی (٣١/٨/٢٠١٨)دا دوای ئەوەی لە ‌رێگەی نێوان سیروان- سەیدسادق بازگەیەکی کاتی دادەنێن، لەو کاتەدا ماتۆڕسکیلێک کە سێ ھاوڵاتی بەسەرەوەبووە، لە ‌نزیک مەفرەزەکە جانتایەک فڕێدەدەن و ھەوڵی ھەڵاتن دەدەن، بەڵام ھێزەکانمان لە بنکەی ئاسایشی سیروان توانیا ھەرسێ تۆمەتبار بەناوەکانی (ب.ح.ع) و (ب.ح.ع) و (ئ.ێ.ح)دەستگیر ‌بکەن، کە دواتر دەردەکەوێت کە ئەو جانتایەی فڕێیانداوە ئامێرێکی دۆزینەوەی شوێنەوار(ئاسار )ی تێدابووە. بۆ ئەم مەبەستەش بە فەرمانی بەڕیز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی شارەزوور و بەپێی ماددەی (٦٢ی شوێنەوار) دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رەوانەی دادگا کراوە. 
M9sharazoor : Kurdsat News

 


56.jpg

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure