هەواڵ

-

دۆلار بەرزبۆوە.. نەوت نرخێكی نوێی تۆماركرد

9/3/2018 6:49:17 PM 24 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

ئێوارەی ئەمڕۆ 3ی 9ی 2018، لەكاتی داخستنی دەرگای بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لەهەرێمی كوردستان، بەهای دۆلار بەرامبەر بەدیناری عیراقی بەرزبۆوەو نرخی بەرمیلێك نەوتیش لەبازاڕەكانی جیهاندا گەیشتە نزیكەی 78 دۆلار.

 

نوسینگەی سندی بۆ ئاڵوگۆڕی دراوە بیانییەكان لەشاری سلێمانی نرخی دراوەكانی ئاشكراكرد، كە بەمشێوەیەیە:
100دۆلاری ئەمریكی 121 هەزارو 100 دینار.
100یۆرۆ 140 هەزارو 500 دینار.
100پاوەن 154 هەزارو 500 دینار.
100هەزار تمەنی ئێرانی 11 هەزار دینار.
100لیرەی توركی 19 هەزارو 500 دینار.
بەیانی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی، بە 121 هەزار دینار ئاڵوگۆڕی پێوەكرا.
لەلایەكی دیكەشەوە، بۆرسەی جیهانی نرخی نەوتی ئاشكراكردووە، بەشێوەیەك كە ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ (77) دۆلارو (92) سەنت بەرزبۆوە، ئەمەش لەكاتێكدایە بەیانی ئەمڕۆ بە (77) دۆلارو (42) سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure