هەواڵ

-

نه‌وتی‌ سپی گران ده‌بێت...هۆكاره‌كه‌ی‌ ئاشكراده‌كرێت

9/5/2018 5:35:08 PM 12 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

لیژنه‌ی‌ وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، هۆكاری گرانبوونی‌ نرخی‌ نه‌وتی‌ سپی ئاشكراده‌كات و جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ گرانبوونی‌ نرخی‌ نه‌وت له‌ بازاره‌كانی‌ جیهان، هۆكاره‌ بۆ گرانبوونی‌ نه‌وت له‌ناوخۆی هه‌رێمی‌ كوردستان، سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات.

 

د.غالب محه‌مه‌د  سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌وت و وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، له‌لێدوانێكدا  ڕایگه‌یاند: یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی‌ گرانبوونی‌ نرخی‌ نه‌وتی‌ سپی، په‌یوه‌ندی به‌ گرانبوونی نرخی‌ نه‌وت هه‌یه‌ له‌بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا، كه‌ وایكردووه‌ نرخی‌ نه‌وتی‌ سپیش گران بێت.

ئاشكراشیكرد له‌دوای‌ پرۆسه‌ی‌ ئازادی عیراقه‌وه‌، هه‌میشه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ پاڵپشتیكردن، نه‌وتی‌ سپی بۆ هاوڵاتیان داببینكراوه‌، به‌لاَم دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بڕیاریدا به‌ سه‌ربه‌خۆیی نه‌وت بفرۆشێت، ئه‌و پاڵپشتیكردنه‌ی له‌سه‌ر نه‌وتی‌ سپی نه‌هێشت و ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ نرخه‌كه‌ی‌ گرانتر ببێت.

غالب محه‌مه‌د جه‌خیشتیكرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی‌ هه‌رێم پاڵپشتی‌ ئه‌و پرسه‌ نه‌كات و نه‌وتی‌ سپی نه‌داته‌ هاولاتیان، ناتوانرێت نرخی‌ نه‌وتی سپی له‌ بازاڕه‌كاندا هه‌رزان بكرێت.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure