هەواڵ

-

پێنجوێن.. 29 تۆمه‌تبار ده‌ستگیرده‌كرێن

9/6/2018 6:06:29 PM 134 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

به‌شی پۆلیسی پێنجوێن سه‌ربه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی 29 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردوه‌.

پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست كه‌وتوه‌ رایگه‌یاندوه‌، بەشی پۆلیسی پێنجوێن سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەچەند رۆژی رابردوودا چەندین كارو چالاكی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە.

كاروچالاكییەكان لە 1-9 تا 6-9-2018  ئەم كاروچالاكییانەی لای خوارەوەیان ئەنجامداوە.

توانراوە 29 تۆمەتبار دەستگیربكەن و هەروەها دەستگیراوە بەسەر چوار كڵاشینكۆف و 11 ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر .

بەشی پۆلیسی پێنجوێن هاوڵاتیانی قەزاكە دڵنیا دەكاتەوە كە هێزەكانیان بەردوام لە ئامادەباشیدان و مەفرەزەكانیان لەسەرجەم شەقام و كۆڵانەكانی قەزاكە بوونیان هەیە لەپێناو ئارامی و پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان .

M9sharazoor : راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure