هەواڵ

-

داهاتێكی دیكه‌ بۆ هه‌رێم زیاد ده‌بێت.."مانگانه‌ 400 ملیۆن دۆلار"

9/7/2018 5:18:26 PM 114 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

داهاتێكی مانگانه‌ی 400 ملیۆن دۆلاری بۆ حكومه‌تی هه‌رێم زیاد ده‌بێت و سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوش ورده‌كاریی ئه‌و داهاته‌ ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت"ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوو، هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌هه‌نارده‌ی غازی سروشتی بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات ده‌كات".

 

به‌هزاد ده‌روێش سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند"له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوی‌ (2019)دا، به‌رهه‌می غازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی توركیاوه‌ هه‌نارده‌ی ئه‌وروپا ده‌كرێت".

وتیشی:"به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانمان، له‌دوای چه‌ند ساڵێكی دیكه‌ مانگانه‌ حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی فرۆشتنی غازه‌وه‌، بڕی 400 ملیۆن دۆلاری ده‌ستده‌كه‌وێت و سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی داهات بۆ هه‌رێم زیاد ده‌بێت، كه‌ هیچی كه‌متر نییه‌ له‌داهاتی نه‌وت".

ئه‌وه‌شی راگه‌یاند"له‌گه‌ڵ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و داهاته‌، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی به‌غدا پاره‌ بۆ هه‌رێمیش نه‌نێرێت، ئه‌وه‌ ده‌توانرێت دۆخی خه‌ڵك و پڕۆژه‌كان به‌باشی به‌ڕێوه‌ببرێت".

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ئه‌وه‌شی‌ وت:"پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی باش مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ داهاتی غاز بكات و به‌ده‌ردی سه‌ربه‌خۆیی فرۆشتنی نه‌وتی نه‌بات".

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure