هەواڵ

-

قوباد تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

9/11/2018 5:49:22 PM 40 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

"قوباد تاڵەبانی"سەرۆکی لیستی ١٠٥ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی دەستپێکی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە پەیامێکی ئاڕاستەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کردو رایدەگەیەنێت، ئەم ھەڵبژاردنە دەرفەتێکە بۆ مسۆگەرکردنی کوردستانێک کە شوێنی ژیانێکی شایستەبێت بۆ سەرجەم کوردستانیان و کاریش دەکەین بەبێ جیاوازی بۆ ھەموو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
قوباد تاڵەبانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت: پلانی ئێمە بۆ چوارساڵی داھاتوو ئارامکردنی دۆخی کوردستان و زیادکردنی ھەلی کار و باشترکردنی خزمەتگوزاریەکانە، کە ئەمەش تەنھا دروشم نییە، بەڵکو بە کارەکانم سەلماندوومە خاوەنی بەڵێنەکانی خۆمم و ئەزمونم ھەیە بۆ جێبەجێکردنی ئەو دیدگاو رێبازە.
دەقی پەیامەکە...
بەناوی خوای گەورە، کوردستانیانی خۆشەویست، سڵاوتان لێبێت، ئەم کوردستانەی ئەمڕۆ تێیدا دەژین، ئەو کوردستانە نییە کە باوباپیرمان خەباتیان لە پێناوی کرد، رۆژانە لە ھاوڵاتیانی دەبیستم کە ماندون، ماندون لە نائارامی و ناسەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی، نیگەرانن کە ھەرچەندە ھەرێمەکەمان دەوڵەمەندە، بەڵام بێکاری و رێژەی بەتایبەت لەنێو گەنجەکانمان زیادیکردووە، چاوەڕێی ئاستێکی باشترن لە خزمەتگوزاری.
دەنگدەری بەڕێز، ئەم ھەڵبژاردنە دەرفەتێکە بۆ مسۆگەرکردنی کوردستانێک کە شوێنی ژیانێکی شایستەبێت بۆ تۆی کوردستانی، ھەموو رۆژێک من ئیلھام وەردەگرم لە دیدگاو رێبازەکەی باوکم، ھەر ئەویشبوو فێریکردم کە کوردستان دەبێت ئارامبێت و بەبێ جیاوازی کاربکەم بۆ ھەموو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
لەم چوارساڵە سەختەی رابردوو بە ھەنگاو و دەستپێشخەریەکانم ھەوڵمداوە بیسەلمێنم کە خزمەتکارە راستگۆو دڵسۆزەکەی ئێوەم، پلانی ئێمە بۆ چوارساڵی داھاتوو ئارامکردنی دۆخی کوردستانە، زیادکردنی ھەلی کارو باشترکردنی خزمەتگوزاریەکانە، ئەمە تەنھا دروشم نییە، بەڵکو بە کارەکانم سەلماندومە کە خاوەنی بەڵێنەکانی خۆمم، ئەزمونم ھەیە بۆ جێبەجێکردنی ئەم دیدگاو رێبازە.
بەڕێزان ئەم ھەڵبژاردنە دەرفەتێکە بۆ تۆی دەنگدەر بەشداربی لەگەڵم بۆ جێبەجێکردنی پلانەکەمان، تاکو کوردستانێک دەستەبەر بکەین کە لە ئاستی چاوەڕوانی ئێوەبێت.
بۆیە دەڵێم بۆ ئارامی و ھەلی کارو خزمەت، دەنگ بدە بە لیستی ١٠٥ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
 درود بۆ گیانی پاکی شەھیدان
ھەر شادو سەربەرزو سەرکەوتوبن
M9sharazoor : Kurdsat News

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure