هەواڵ

-

به‌ فه‌رمی دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ راگه‌یه‌ندرا

9/11/2018 5:51:48 PM 320 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه

سبه‌ینێ موچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و خوێندنی باڵاو خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیان سیاسی دابه‌شده‌كرێت.

ئه‌دیب له‌تیف، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌هیدانی سلێمانی راگه‌یاند:" به‌ فه‌رمی ئاگاداركراوینه‌ته‌وه‌ كه‌ سبه‌ینێ 12ی 9ی 2018، موچه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوان، له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری شه‌هیدان دابه‌شده‌كرێت و سه‌رجه‌م بانكه‌كانیشیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌، عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی راگه‌یاند:" به‌پێی ئه‌و خشتیه‌ه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ راگه‌یاندراوه‌، سبه‌ینێ موچه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دابه‌شده‌كرێت.

هاوكات، به‌گوێره‌ی ئاگادارییه‌كی بانكی قه‌ڵادزێ، كه‌ له‌ په‌یجی خۆی بڵاویكردۆته‌وه‌، تێیدا هاتووه‌" ئاگاداری خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ( هه‌ولێر ، سلێمانی ) و زیندانیانی سیاسی سنوری بانكی قه‌ڵادزێ ده‌كه‌ین ، ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ به‌رواری ١٢ / ٩ / ٢٠١٨ ده‌ست ده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌كانیان، ده‌توانن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سه‌ردانی بانكه‌كه‌مان بكه‌ن.

 

SNN : M9sharazoor

Copyright © 2012. all rights reserved . Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure